عێراق و تورکیا تاوتوێی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی نێوانیان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا تاوتوێی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی نێوان عێراق و تورکیایان کردووە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی گواستنەوەدا هاتووە، ناسڕ حسێن شبلی وەزیری گواستنەوە چاوی بە فاتح یەڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کەوتووە بەمەبەستی تاوتوێ کردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

ئەوەش هاتووە، ئەم جۆرە پڕۆژەیە بە ژێرخانێکی گرنگی ئابووری دادەنرێت و هەزاران هەلی کار بۆ کەسانی شایستە دابین دەکات.

لایخۆیەوە، فاتح یەڵدز جەختی لەوە کردەوە، تورکیا هاوکاری عێراق دەکات لەبواری گواستنەوە بەتایبەت دروستکردنی هێڵی ئاسنین کە داهات بۆ هەردوو وڵات دابین دەکات و لە ناوچەکەدا رۆڵیان بەهێز دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەندێک ناوچەی عێراق هێڵی ئاسنین بوونیان هەیە بەڵام بەهۆی ئەوەی ساڵانێکی زۆرە دروستکراون هەندێکیان لەکارکەوتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا