پۆڵەتیک پرێس
دەسەڵاتدارانی تورکیا، بە بیانووی هەبوونی هاوسۆزی بۆ کوردانی ئۆپۆزسیۆن، کەناڵی ئۆلای تی ڤییان ناچارکرد پەخشی خۆی رابگرێت.
ئەم کەناڵە کە لە بنەڕەتدا لەلایەن جاڤیت چاگلار سەرمایەدار و وەزیری پێشووی تورکیا خاوەندارێتی دەکرێت، لە ٣٠ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە دەستی بە پەخش کرد، رۆژی هەینی پەخشی راستەوخۆی راگیرا.
چاگلار وتی: بڕیاری وەستانی پەخشی کەناڵەکە دراوە بەهۆی ئەوەی زۆر نزیکە لە بەرنامە و پەیڕەوی ئۆپۆزسیۆنە کوردەکانی تورکیا.
لایخۆیەوە، سڵێمان ساریلار بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کەناڵەکە رایگەیاند، تەلەفزیۆنەکە هەوڵیداوە هاوسەنگی لەنێوان تەواوی چین و توێژەکانی تورکیا رابگرێت.
لایخۆیەوە، چاگلار کەناڵەکەی بەوە تۆمەتبار کرد، کە لە بەرنامەکانی خۆی دوورکەوتووەتەوە و نزیکە لە بیروبۆچوونی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە”.
بەشێوەیەکی گشتی تورکیا رەخنەی ئەوەی لێدەگیرێت کە ئازادی رۆژنامەگەری تێیدا لاوازە و یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین رۆژنامەنووسانی زیندانی دەکرێن.
هاوکات، بە زۆری میدیا گەورەکانی تورکیا لەژێر دەسەڵاتی ئەو کەسانەدایە کە نزیکن لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و هاوپەیمانانی.