هەدەپە هاوسەرۆکانی نوێی هەڵبژارد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)دا کە لە ئەنقەرە بەسترا، هاوسەرۆکانی نوێی پارتەکە هەڵبژێردران.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئابی 2023 چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە ناوەندی بازرگانیی جیهانی لە ئەنقەرە سازدا.

هەدەپە بە بەشداری 904 ئەندام و یەک لیست چووە کۆنگرەوە و لە شوێنی پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار دوو هاوسەرۆکی نوێ هەڵبژێردران.

سوڵتان ئۆزجان و جاهید کزکازاک بوونە هاوسەرۆک، ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتیش لە 100 کەسەوە کەمکرانەوە بۆ  39 ئەندام، هەروەها 15 ئەندامیش بەیەدەگ هەڵبژێردران.

هەدەپە کە 11 ساڵە دامەزراوە، لە کۆنگرەکەدا خۆی هەڵنەوەشاندەوە و بڕیاریدا بۆ لەمەودوا لە گۆڕەپانی سیاسەتدا کەمتر چالاک بێت و لە شوێنی هەدەپە پارتی چەپی سەوز-یەسەپە چالاکتر دەبێت.

سوڵتان ئۆزجان و جاهید کزکازاک بوونە هاوسەرۆکی نوێی هەدەپە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا