هەدەپە: سەرۆك شارەوانییەكمان ژەهر خوارد كراوە

پۆڵەتیك پرێس

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، لە رایگەیاند، ئەیهان بیلگەن سەرۆكی شارەوانی قارس، دوای دەستگیركردنی لە زیندان ژەهرخوارد كراوە.

هەدەپە لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، رۆژی 25ی ئەم مانگە بە فەرمانی داواكاری گشتیی ئەنقەرە 82 كەس لە لایەنگرانی هەدەپە دەستگیركران، كە لەنێویاندا ئەیهان بیلگەن، ئەندام پەرلەمانی پێشووی هەدەپە و سەرۆكی شارەوانی قارس هەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بیلگەن لەناو زیندان ژەهری بۆ خراوەتە ناو خواردنەوەو بەهۆیەوە باری تەندروستی تێكچووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی زیندانەكە رێگەیان نەداوە ببرێتە نەخۆشخانەوە.

هاوكات رۆژنامەی جومهورییەتی توركی بڵاوی كردووەتەوە، ئاساییشی ئەنقەرە دانی بەوەدا ناوە بیلگەن ژەهر خوارد كراوە، بەڵام وتویانە رێگەی دراوە ببرێتە نەخۆشخانەوە.

لەماوەی رابردودا دەسەڵاتدارانی توركیا بەدەیان ئەندام ولایەنگری هەدەپەیان دەستگیركردووەو بەشێك لەو كەسانەش باس لەخراپی دۆخی ژیانیان لە زیندانەكانی توركیا دەكەن، بەوهۆیەوە ژمارەیەك لەو كەسانە مانگرتنیان لە خواردن راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا