هەدەپە: درێژكردنەوەی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لە دەرەوەی سنور خزمەت بە پرسی كورد ناكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە، رایگەیاند بڕیارەكەی پەرلەمانی توركیا بۆ درێژكردنەوەی ماوەی ئۆپەراسیۆنەكان لە دەرەوەی سنور بۆ دوژمنایەتی كوردە.

رۆژی سێشەممە، 26_10_2021 ، پەرلەمانی توركیا كۆبوەوە و لەسەر داوای ئەردۆغان بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانی لە عێراق و سوریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیكە، لە بەرامبەردا هەریەكە لە هەدەپە و جەهەپە بڕیارەكەیان رەتكردەوە.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە كۆبونەوەی فراكسیۆنی پەرلەمانی پارتەكەیدا وتی، لە سەردەمی ئاكەپەدا كەس و لایەنێك نیە بەشخوراو نەبوبێت.

هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە ئەوەی خستەڕوو، ئامانجی ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە لە سوریا ئاشتی نەبێت و شەڕ بەردەوام بێت، دەیانەوێت كێشەی پەنابەران بەردەوام بێت بۆ ئەوەی سودی لێوەربگرن، ئامانجی ئەوان بۆ بەرژەوەندی خۆیانە.

روونیشیكردەوە، دەسەڵات هەموو ساڵێك ماوەی ئۆپەراسیۆنەكان بۆ ساڵێك درێژ دەكاتەوە، بەڵام ئەمجارە دەیەوێت ماوەكە بۆ دوو ساڵ درێژ بكاتەوە، وا دیارە ئاكەپە لە ترسی ئەوەی كە نازانێت تا دوو ساڵی دیكە لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە یان نا، دەیەوێت لە بارەی ئۆپەراسیۆنەكانی دەرەوەی سنوور دڵنیایی بەدەست بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا