لە ساڵیادی دەستگیركردنی دەمیرتاش هاوسەرەكەی پەیامێكی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باشاك دەمیرتاش، هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، لە ساڵیادی دەستگیركردنی دەمیرتاش و پەرلەمانتارانی هەدەپەدا پەیامێكی لە تویتەر بڵاوكردەوە و رایگەیاند: هەرگیز هیوایان لە دەستنەداوە و دەزانن كە دادپەروەری و ئازادی و یەكسانی زۆر دوور نییە.

هەریەكە لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ و ژمارەیەك لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی دیكەی هەدەپە لە 4ی تشرینی دووەمی 2016 بە تۆمەتی پەیوەندی بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەستگیركران.

باشاك دەمیرتاش، هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش وتی: بەڵێ لەوانەیە سەركەوتووبن لە هێشتنەوەی سەلاحەدین و هاوڕێكانی لە زیندانەكانیان، بەڵام نەیانتوانی دەنگ و هێزییان سەركوت بكەن.

ئاشكراشیكرد لە ماوەی ئەم پێنج ساڵەی رابردوودا بۆ ماوەی بیست مانگ ڕێی پێنەدراوە سەردانی هاوسەرەكەی بكات لە زیندان، بیانووەكەش بۆ ئەو ڕێگریانە ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنابووە، دەشڵێت من و كچەكانم هەردوو دۆزی ڤاكسینمان وەرگرت، بەڵام هێشتا ڕێگەمان پێنەدراوە سەردانی بكەین تەنانەت ئەگەر دەمامكیش ببەستین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا