فەڕەنسا داوای سزادانی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری کاروباری ئەوروپا لە فەڕەنسا رایگەیاند، داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکەین هەڵوێستی توند بەرامبەر تورکیا بنوێنێت و سزای گونجاوی بەسەردا بسەپێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کلیمێنت بیۆن وەزیری کاروباری ئەوروپا لە فەڕەنسا رایگەیاند، پێویستە ئاماژەی سزادانی توند بۆسەر تورکیا لەلایەن یەکێتی ئەوروپا هەبێت لەبارەی ئەو ئاڵۆزیانەی لە رۆژ‌هەڵاتی ناوەڕاست دروستی دەکات.

هاوکات، بڕیارە سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ لە برۆکسل بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەنییەکانی تورکیاوە کۆببنەوە و بڕیارە کۆبوونەوەکە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.

چەند مانگێکە، دەریای سپی ناوەڕاست بووەتە جێی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی تورکیا و یۆنان و قوبرس لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکان بە مافەکانی گەڕان بەدوای سەرچاوەکانی وزە و گازی سروشتی، لەوبارەیەشەوە چەندین جار یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دایە تورکیا و پاڵپشتیی یۆنان و قوبرسی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا