کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 3ی حوزەیران، ئاسمانی هەرێم بە گشتی لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، پلەکانی گەرما بەراوارد بە تۆمارەکانی دوێنی بەرزدەبنەوە.

سبەی یەکشەممە 4ی حوزەیران، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 44 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی و سۆران دەبێت کە 34 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا