پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و لە ئێستادا بەهای یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە سەروو 79 دۆلارە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 79 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 73 دۆلار و 85 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی کوردستان بۆماوەی چوار ڕؤژ کە بەشێکی گرنگ لە پێداویستیی نەوتی جیهانی پێکدەهێنێت.