پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی ناوبازاڕ و شەقامی مەولەوی و دوکانی شیرینی و شەربەت فرۆشەکانی شەقامی کاک ئەحمەدی شێخی کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەهەڵمەتەکەدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر میوەی جۆراوجۆری خراپبودا گیرا کە لەلایەن دەستگێڕەکانی شەقامی مەولەوییەوە بەسەر هاوڵاتیاندا ساغکراونەتەوە.
لایخۆیەوە رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەت ئاماژەی بۆئەوەکرد، بەدەر لەسەردانە ئاساییەکان، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا هەڵمەتەکان بەردەوام دەبن.
جەختی لەوەش کردەوە، هەرشوێنێک پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن نەبێت شوێنەکە و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.