بوومەلەرزە وێرانکەرەکە چی بەسەر مەغریبدا هێنا؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کارەساتە سرووشتییەکان لە جیهاندا بەرەو هەڵکشان دەڕۆن. لەگەڵ خۆیاندا زیانێکی گیانیی و ماددی زۆر دەهێنن و مرۆڤیش سەرەڕای ئەو پێشکەوتنانەی لە بوارەکانی کەشناسی و تەکنەلۆجی و زەویناسیدا بەدەستی هێناون، هێشتا دەستەوستانە لەئاستیاندا. لەم مانگەدا، چەندین کارەساتی سروشتی وڵاتانی گرتەوە، بەهۆیەوە زیانێکی ماددی و گیانی زۆریان لێکەوتەوە، لەوانە بوومەلەرزەکەی 8ی ئەیلول بوو، کە مەغریبی گرتەوە هەروەها زریانی دانیال کە لە لیبیا ڕوویدا. بەجۆرێک تەنها ژمارەی قوربانیانی ئەم دوو ڕووداوە کە لەم مانگەدا ڕوویان داوە گەیشووەتە 8000، هاوشێوەی ئەم رووداوانەش کە لە سەد ساڵی رابردوودا وێنەی نییە، پێشبینی دەکرێت کارەساتەکان بەرۆکی وڵاتانی دراوسێی لیبیا و مەغریب بگرن لە داهاتوودا.

رۆژی هەینی، 8ی ئەیلوولی 2023، نزیکەی کاتژمێر 23:10ی ئێوارە بە کاتی مەغریب، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلە بەپێوەری ڕێختەر ناوچەی ئەلهوزی سەر بە شاری مەراکیشی هەژاند و بەهۆیەوە زیاتر لە سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسی دیکەش بریندارن.
ئەمە یەكەم بوومەلەرزەی وێرانكەر نییە لە مەغریب ڕوودەدات، ساڵانی 1960 و 1969 دوو بوومەلەرزەی بەهێزی وێرانكەر لەو وڵاتە روویاندا، كە بەهۆیانەوە دەیان كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 200 كەسیش بریندار بوون كە لە سەرتاسەری وڵاتەكە هەستی پێكرا.

زلزال المغرب.. هزة أرضية جديدة تضرب مراكش - أريبيان بزنس

چەقی بوومەلەرزەکەی 8ی ئەیلول، دەکەوێتە چیاکانی ئەتڵەس لە دووری 71 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری مەراکیش.
مەراکیش شارێکی مێژووییە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە گەشتیاران روودەکەنە ئەو شارە بۆ بینینی ئاسەواری دەگمەنی مێژوویی و لەلایەن رێکخراوی یونسکۆوە دەپارێزرێت. بەڵام بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، زیان بە بەشێکی زۆر لەو شوێنانە کەوتووە و سێ ڕۆژ ماتەمینی بەهۆی ڕووداوەکەوە لە وڵاتەکە ڕاگەیەندرا.

تیمەکانی بەرگری شارستانی، بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر دار و بەردان و بێسەروشوێن بوون، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە.

عودة على تداعيات الزلزال المدمر في المغرب الذي أسفر عن مقتل أكثر من 2800  قتيل

بەپێی ڕاگەیەندراوی دیوانی شاهانەی مەغریب، رۆژی هەینی، 15ـی ئەیلوولی 2023، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە سەرۆکایەتی شا محەممەدی شەشەم سازکراوە بۆ چالاککردنی بەرنامەی دۆخی بەپەلە بۆ گەیاندنی هاوکاری پێویست و دابینکردنی پێداویستییەکانی مانەوەی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لەو پێنج ناوچەیەی بوومەلەرزەکە کاریگەر بووە نزیکەی 50 هەزار خانوو بە تەواوی یان بەشێکیان ڕووخاون و، حکومەت بە بەهای 30 هەزار درهەم (نزیکەی سێ هەزار دۆلار) هاوکاری بەپەلەی بۆ خێزانە لێقەوماوەکان دابینکردووە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ”بەبڕی 140 هەزار درهەم (نزیکەی 14 هەزار دۆلار) هاوکاری ڕاستەوخۆی ماددی ئەو کەسانە دەکرێت کە خانووەکانیان بە تەواوی ڕووخاوە، بەبڕی 80 هەزار درهەمیش (نزیکەی هەشت هەزار دۆلار) هاوکاری ماددی ڕاستەوخۆی ئەوانە دەکرێت کە بەشێکی خانووەکانیان ڕووخاوە”.

یز ئاخانووچ، سەرۆک وەزیرانی مەغریب ڕایگەیاند، بە سێ قۆناغ ڕووبەڕووی کاریگەرییەکانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە دەبنەوە ئەوانیش، بەڕێوەبردنی قەیرانەکە، ئاوەدانکردنەوەی ماڵی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە و گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی ئەو ناوچانەی بوومەلەرزەکە گرتوویەتیەوە.

العالم الهولندي يحذّر من زلزال مدمّر في هذا التوقيت | صحيفة الرأي

لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ڕیکخراوی تەندروستی جیهانی باس لەوە کراوە، لەو بوومەلەرزە تراژیدیایەدا سەدان کەس لە مەغریب و دەوروبەری گیانیان لەدەستداوە و کاریگەریی لەسەر زیاتر لە 300 هەزار کەس دروست بووە، هەروەها ئامادەیی ڕێکخراوەکەش خراوەتەڕوو بۆ ڕەوانەکردنی پێداویستیی پزیشکی بۆ هەموو ئەو ناوچانەی وڵاتەکە کە پێویستیان بە هاوکارییە.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکە، لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی ئاماژەی بەوە کرد، کە سەرەخۆشیان بۆ قوربانیانی ئەو کارەساتە ڕاگەیاندووە و ووتی: “ئامادەی پێشکەش کردنی پێداویستیی تەندروستیی بەپەلەین”.

راپۆرتێکی دەستەی توێژینەوەی بوومەلەرزەزانی ئەمریکا USGS، ئەوە دەردەخات کە بوومەلەرزەکەی وڵاتی مەغریب، بەهێزترین بوومەلەرزەیە لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا، کە لەو وڵاتەدا روویدابێت. بەپێی راپۆرتەکە، دوایین جار 120 ساڵ لەمەوپێش بوومەلەرزەیەک بە نزیکەیی هەمان پلەی رێختەر وڵاتی مەغریبی گرتەوە.

لەهەمان کاتدا، زریانی دانیال یەکێکی دیکەیە لە کارەساتە سروشتییەکانی ئەم مانگە، کە بەتوندی لیبیای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە قوربانییەكی زۆری گیانی لێكەوتەوە و دەیان ناوچەی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەش زیانی گەورەیان بەركەوتووە و جگە لە لیبیا، توركیا، یۆنان و بولگاریاشی گرتووەتەوە و چاوەڕوان دەكرێت بگاتە میسر و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنن ئامادەكارییان بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازر كردووە.

نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی شاری دێرنەی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بۆ 11 هەزار و 300 کەس بەرزبووەتەوە و تائێستاش 10 هەزار و 100 کەسی دیکە لەو شارە بێسەروشوێنن، لەکاتێکدا شاری دێرنە یەکێکە لە زەرەرمەندترین ناوچەی زریانەکە و بە شارە نوقمبووەکە ناسراوە.

ژمارەی قوربانیانی زریانەکەی لیبیا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەگەری هەیە گیان لەدەستدان 20 هەزار کەس تێبپەڕێنێت، لەوبارەیەشەوە تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات و جەختدەکاتەوە، ئەو کارەساتەی لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا دروستبووە لە پێشوودا هاوشێوەی نەبووە.
بەپێی دوایین ئامارەکان تائێستا، ژمارەی گیانلەدەستدان لە دوو کارەساتە سروشتییەکەی لیبیا و مەغریب 8000 کەسی تێپەڕاندووە.

حصيلة قتلى فيضانات ليبيا "ضخمة" (الصليب الأحمر)

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا