سەرۆكوەزیران و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق تاوتوێی پەیوەندییەكانی بەغدا و واشنتن دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق و ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا، جەختیان لە بەردەوامی جەنگی دژ بە تیرۆر و پاشماوەكانی كردەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رۆژی یەكشەممە 20_11_2022، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە: سەرۆكوەزیرانی عێراق و باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا، لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و واشنتن و جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی ستراتیژی، گفتوگۆیانكرد.

باڵیۆزی ئەمەریكا هیوای خواست هەماهەنگییەكانی نێوان بەغدا و واشنتن بۆ ئاشكراكردنی بكوژی ستیفن تڕۆڵی هاووڵاتی ئەمەریكی، بەردەوام بن.

رۆژی 7 ی ئەم مانگە، هاووڵاتییەكی ئەمەریكی بەناوی ستیفن تڕۆڵی تەمەن 45 ساڵ، لە گەڕەكی كەڕادەی شاری بەغدا كوژرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا