حكومەت خەرجی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان رادەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەبیانوی قەیرانی داراییەوە حكومەتی هەرێم خەرجی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدانی لە زانكۆو پەیمانگا تایبەتەكان راگرتووە، لیژنەی شەهیدانی پەرلەمانیش بەدواداچوون بۆ چارەسەری كێشەكە دەكات.

شاخەوان رەئوف ئەندامی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پێشتر بەیاسا رێكخرابوو كەسوكاری پلەیەكی شەهیدان لەلایەن حكومەتەوە كرێی خوێندنیان لەزانكۆو پەیمانگا تایبەتەكان بۆ خەرجدەكرا، بەڵام ئێستا حكومەت بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەوەی راگرتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكەیان لەهەوڵدان بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، چونكە بە یاسا ڕێكخراوە كە تا ساڵی 2020 پارە خەرج دەكرا، بەڵام ئەمساڵ وتویانە ئەو پارەیە خەرج ناكرێت.

وتیشی، “بەدواداچون دەكەین و لەسەرخەتین بەلامانەوە گرنگە كە كەسوكاری پلە یەكی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پشتگیریان بكەین و بخوێنن، بە دڵنیاییەوە لە هەوڵدا دەبین بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا