شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ بابەتی مووچە سەردانی بەغدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە شاندێکی حکومەتى هەرێم ئەم هەفتەیە بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغداد و لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدراڵی و وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە
شاندەکە بۆ ئەوە دەچێتە بەغدا تاوەکو مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان یەکلایی بکاتەوە، شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە.

کۆتا جار وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی بڵاوکردەوە و دەستی بە دابەشکردنی کرد رۆژی 2ـی شوباتی ئەمساڵ بوو، ئەمڕۆ یەکشەممە (17ـی ئادار) 44 رۆژ بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیووە.

رۆژی 11ـی ئاداری 2024، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی بڕی 560 ملیار و 217 ملیۆن دیناری بۆ تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد.

هەر زوو وەزارەتی داریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی فەرمی و راگەیەندراو، وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە و رایگەیاندبوو، ئەوان بە نوسراوی فەرمی داوای تەواوی مووچەی مووچەخۆرانیان کردووە کە بڕی 949 ملیار و 813 ملیۆن دینارە بەڵام تەنها %59ـی ئەو پارەیە و بڕی 560 ملیار و 217 ملیۆن دیناریان پێگەیشتووە و 390 ملیاری کەمە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا