داوای لێپرسینەوە لە فوئاد حسێن دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەركردەیەكی رێكخراوی بەدر، دەركەوتنی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە میدیای ئیسرائیل بە پێچەوانەی یاسا و دەستوری وڵات دادەنێت و پێی وایە ئەو كارە دەبێتە هاندان لە پێناو ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا، بەو هۆیەوە داوا دەكات پەڕاوی لێپرسینەوە بەرامبەر ناوبراو بكرێتەوە.

كەریم محەمەداوی، یەكێك لە سەركردەكانی رێكخراوی بەدر داوا لە دەسەڵاتی دادوەری و حكومەت دەكات پەڕاوی لێكۆڵینەوە بكەنەوە لە هۆكاری دەركەوتنی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە میدیای ئیسرائیل، چونكە بەگوێرەی دەستور و یاسا نابێت بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا دروست بكرێت.

بەپێی قسەكانی سەركردەكەی بەدر دەركەوتنی وەزیری دەرەوەی عێراق لەكەناڵەكانی راگەیاندنی ئیسرائیل، دەبێتە هاندان بۆ عێراقییەكان تا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكەنەوە.

باسی لەوەشكردووە، خەونی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل نایەتەدی، هەروەها ئەم بیرۆكەیە پێش لەدایكبونی مردوە تەنانەت ئەگەر هەندێك بەرپرسانی حكومی و سیاسیش پشتیوانی بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا