کەنەدا سزا بەسەر چەند بەرپرسێکی ئەمنی ئێراندا دەسەپێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ناوی ئەو کەسایەتیانەی ئێرانی بڵاوکردەوە، کە خراونەتە لیستی سزادانەوە.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند، ناوی 12 کەسایەتی ئێران، کە ئەندامی سوپای پاسداران و هێزەکانی پۆلیسی ئێرانن و بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئەو ڕووداوانەی ماوەی ڕابردووە خراونەتە لیستی سزادانەوە.

ئەو کەسایەتیانەی بڕیاری سزادانیان بۆ دەرچووە، ئیسماعیل زارعی کووشە پارێزگاری سنە، رەحیم جەهانباخش فەریقی هێزی ئینتیزامی پارێزگای ورمێ، مورتەزا میر ئاغایی فەرماندەی هێزە نیمچە سەربازییەکانی بەسیج لەشاری سنە، سەید سادق حوسێنی جەنەراڵ و فەرماندەی فەیلەقی بەیتول موقەدەس سەر بە سوپای پاسداران لە پارێزگای سنە.

لەماوەی ڕابردوودا دوای ڕوودانی ڕووداوەکەی ژینا ئەمینی و گیانلەدەستدانی، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد و بەچەندین شێوازی جیاواز دەیانوسیت ڕێگری لێبکەن، بەهۆی ئەوەشەوە چەندین کەسایەتی و بەرپرسی ئێران لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە خراونەتە لیستی سزاکانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا