حەشدی شەعبی “فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا” پێكدەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس:
سەركردەیەكی دەستەی حەشدی شەعبی ئاشكرایكرد، كە فەرماندەییەكیان پێكهێناوە، بۆ پاراستنی ئەمنییەتی شاری بەغدای پایتەختی عێراق.

سەركردەكە، كە داوای كردووە ناوی بڵاونەكرێتەوەو بۆ چەند میدیایەكی عێراقی قسەی كردووە، ئاشكراشیكردووە، فەرماندەییەكە بە فەرمانی فالیح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی پێكهێنراوە.

حەشدی شەعبی زیاتر لە 30 لیوای جیاوازی هەیەو لەچەند پارێزگایەكی عێراق جێگیركراون‌و ئەم فەرماندەییەش دەبێتە لیوایەكی نوێی حەشدی شەعبی لەعێراق.

فەرماندەییەكە یەكەیەكی حەشدی شەعبی دەگرێتەوە، كاری پاراستنی ئەمنییەتی شاری بەغدایەو بڕیارە بەم نزیكانە فەرماندەییەكە دەست بەئەركەكانی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا