چوار مادە بۆ بەشەخۆراكی مانگانە لە مانگی رەمەزاندا زیاد دەكرێت بزانە چی و چی دەدرێتە هاوڵاتیان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، وەزارەتەكەیان ئامادەكاری دەكات بۆئەوەی بەشی سێیەمی دابەشكردنی ئارد پێش هاتنی مانگی رەمەزان دەستپێبكات، ئاشكراشیدەكات ئەنجومەنی وەزیران پێشنیازێكی وەزارەتی بازرگانییان پەسەندكردووە كە داواكراوە چوار مادەی خۆراكی بۆ بەشەخۆراكی مانگی رەمەزان زیادبكرێت.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاند: وەزارەتی بازرگانی ئامادەكاری دەكات بۆئەوەی بەشی سێیەمی دابەشكردنی ئارد پێش هاتنی مانگی رەمەزان دەستپێبكات، بڕیاری زیادكردنی چەند مادەیەكی خۆراكیش بۆ سەبەتەی خۆراكی مانگی رەمەزان دراوە.

وتیشی: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیازێكی وەزارەتی بازرگانییان پەسەندكردووە كە داواكراوە چوار مادەی خۆراكی بۆ بەشەخۆراكی مانگی رەمەزان زیادبكرێت كە ئەوانیش بریتین لە (نیو كیلۆگرام نیشاستە، یەك كیلۆگرام شعریە، پێنج كیلۆگرام ئاردی سفر لەگەڵ یەك تەبەق هێلكە) بۆ هەر خێزانێك زیاد بكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەر لەهاتنی مانگی رەمەزان وەزارەتی بازرگانی لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە رێگەی بازاڕگەرییەوە ئامادەكاری بۆ فرۆشتنی مادە خۆراكییەكان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا