داعش كوژرانی خەلیفەكەی رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخراوی داعش لە تۆمارێكی دەنگیدا كوژرانی خەلیفەكەی خۆی راگەیاند.

رۆژی چوارشەممە، 30-11-2022، ئەبو عومەر ئەلموهاجیر، وتەبێژی داعش لە تۆمارێكی دەنگیدا كە لە رێگەی تەلیگرامەوە بڵاوكراوەتەوە، رایگەیاند، ئەبو حەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی لە شەڕدا كوژراوە.

ئەم راگەیەندراوەی داعش پێچەوانەی بانگەشەكانی بەرپرسانی توركیایە كە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ رایانگەیاندبوو خەلیفەكەی داعشیان دەستگیركردووە.

وتەبێژەكەی داعش وردەكاریی لەبارەی كات و شوێنی كوژرانی ئەبو حەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی نەخستووەتەڕوو.

ئاشكراشیدەكات ئەبو حوسەین ئەلحوسەینی ئەلقوڕەشی بە خەلیفەی نوێی داعش دەستنیشان كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا