مافی مرۆڤی عێراق داوا دەكات هاوكاری ماددی هاوڵاتیان بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق داوا دەكات بە لەبەرچاوگرتنی كاریگەرییە خراپەكانی كۆرۆنا هاوكاری دارایی ئەو كەسانە بكرێت كە دۆخۆ ژیانیان خراپە.

عەلی بەیاتی ئەندامی كۆمیسیۆنەكە رایگەیاندووە، ” 14 ملیۆن عێراقی ناتوانن وەك پێویست دەمامک و پێداویستییەكانی رۆژانەیان بكڕن، بۆیە پێویستە دەوڵەت بۆیان دابین بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گرنگە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە گرفت بۆ بژێوی هاوڵاتیان دروستبووەو پێویستە هاوكاریكردنی ئەو كەسانەی ژیانیان خراپە خرا بكرێت، چونكە گرفتە داراییەكان بوونەتە هۆكاری سەرهەڵدانی كێشەی كۆمەڵایەتی و دەروونی.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە عێراق بە چەندین قۆناغی جیاواز قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا، ئەوەش زیانی ئابوری زۆری بەدوای خۆیدا هێناو چەندین كەس كارەكانیان لە دەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا