جوتیار عادل: هەرێم پابەندە بە دەستور و ڕێككەوتن لەگەڵ عێراق

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختدەكاتەوە، كە هەرێم پابەندە بە دەستوور و رێككەوتنی لەگەڵ حكومەتی عێراق و رادەستكردنی نەوت و داهاتە ناوخۆییەكان.

جوتیار عادل، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: لە كاتی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، بەهەماهەنگی دیوانی چاودێری هەرێم و عێراق لە رێگەی لیژنە لاوەكی و تەكنیكییەكان ئەركی خۆیان لە وردبینیكردنی داهاتەكانی هەرێم دەستپێكردوە.

وتیشی، “هەماهەنگی هاوبەش هەیە و كاری لیژنەكان بەردەوامە، سەردانكردنەكان دوو لایەنەن و لیژنەی باڵا هەیە كە بەمدواییە سەردانی بەغدایان كردوە بەمەبەستی جێبەجێكردن و بەدیهێنانی ڕێككەوتن لەنێوان هەرێم و ناوەند”.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، هەرێم پابەندبونی تەواوی بە دەستور و ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا هەیە سەبارەت بە بودجەی عێراقیش، هیچ مشتومڕێك لەسەر ئەوە نەماوە و لە دواین سەردانی شاندی دانوستانكاری هەرێمیش بۆ بەغدا لەسەر مەرجەكان و جێبەجێكردنی پرۆژە یاسای بودجە و رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێكدا گەیشتونەتە رێككەوتن و هیچ كێشەیەك لەو روەوە نەماوە.

لەبارەی رادەستكردنی دەروازە سنوریەكان، وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە كردووە، لە چوارچێوەی دەستوردا حكومەتی هەرێم پابەندە بە هەر میكانیزمێك یان ڕێككەوتنێك لەسەر دەروازە سنورییەكان.

بڕیارە رۆژی شەممە 9ی كانوونی دووەم، پەرلەمانی عێراق كۆبێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021 عێراق بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا