گەریلا كوژرانی 25 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكییەكانی گەریلادا لە ناوچەكانی زاپ، ئاڤاشین و خواكورك، 25 سەربازی توركیا كوژراون و پێنج سەربازی دیكەش برینداربوون، هاوكات گورز لە شۆفڵێكی سوپای توركیاش دراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل راگەیەنراوێكی لەبارەی چالاكی گەریلا و هێرشی سوپای توركیا بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت: “گەریلاكانی ئازادی كوردستان، بە تاكتیكی سەردەمیانەی گەریلا لە دژی داگیركەران بە شێوەیەكی پسپۆڕانە شەڕ دەكەن، گورزی گەورە لە سوپای توركیا دەدەن”.

ئاماژەی بەوەكردووە: لە ئەنجامی چالاكی گەریلاكانیاندا بە تاكتیكی جیاواز 25 سەرباز كوژراون و پێنج سەربازیش بریندار بوون و گورز لە شۆفڵێك وەشێنرا.

ئەوەشهاتووە سوپای توركیا تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، 13 جار چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بەكارهێناوە، هەشت جار بە فڕۆكەی جەنگی و 19 جار بە هەلیكۆپتەری جەنگی هێرشی كردووەتە سەر گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی گەریلاكانی ئازادی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا