بایدن و ئیسرائیل تاوتوێی رێككەوتنامەی ئاشتی دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو راوێژكاری ئاسایشی ئیسرائیل و هاوكارە ئەمریكییەكەی دەست بە گفتوگۆكانیان لە بارەی رێككەوتننامەی ئاشتییەوە بكەن.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، لەكاتی سوێندخواردنی جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ئەمە یەكەمین گفتوگۆیە لەنێوان بەرپرسانی هەردولادا ئەنجام بدرێت.

لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە مانگی داهاتوو شاندێك كە لە وەزیرانی دەرەوەو بەرگری لەگەڵ یوسی كۆهین سەرۆكی موساد بچنە واشنتۆن، ئەوەش بەئامانجی بینینی جۆ بایدن و بەرپرسی ئاژانسی هەواڵگری ناوەند.

بەپێی زانیاری میدیاكانی ئیسرائیل ئەو شاندە زانیاری لەسەر ئێران بۆ ئیدارەی بایدن دەبەن، كە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەیەوێت دڵنیابێتەوە لە رێككەوتن لەگەڵ ئێران لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرهەمهێنانی، هاوكات جەخت لە راگرتنی پاڵپشتی ئێران بۆ رێكخراوەكانی وەك حیزبوڵا دەكەنەوە.

ئەو هەنگاوەی ئیسرائیل دوای نیگەرانییەكانیان دێت لەبارەی گەڕانەوەی ئیدارەی ئەمریكا بۆ رێككەوتننامەی ئەتۆمی كە تایبەتە بە سیستمی ئەتۆمی ئێرانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا