پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رووسیا داوا دەکات ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان دانیشتنێکی بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی یەمەن پاش هێرشەکەی ئەمریکا و بەریتانیا ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ هەینی، نوێنەری رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان با ئاژانسی هەواڵیی “تاس”ـی وڵاتەکەی راگەیاندووە، رووسیا بە فەرمی داوایکردووە ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە یەمەن ئەنجام بدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ئەنجوومەنی ئاسایش داواکەی رووسیای پەسەند کردووە و ئەمڕۆ کاتژمێر 6ـی ئێوارە کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت.
رووسیا و چین، دوو ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنەکە پشتیوانی خۆیان بۆچارەسەکردنی کێشەکان خستووەتەروو، لەگەڵ ئەوانیشدا جەزائیر و مۆزەمبیق و 11 دەوڵەتی دیکەی ئەندام لە ئەنجوومەنەکە پاڵپشتیی داواکەی رووسیا دەکەن.
شەوی رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا زیاتر لە 60 هێرشی ئاسمانییان کردە سەر پێگەکانی حوسییەکانی یەمەن و سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاند، هێرشەکان لە وەڵامی هێرشی بەردەوامی ئەو چەکدارانە بووە بۆ سەر کەشتی و بارهەڵگرەکان لە دەریای سوور.