پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڵاویكردەوە، ئێران دەستیكردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە وێستگەی فۆردۆی ژێر زەوی بە نوێترین ئامێری سەنتەر فیوچ بەڕێژەی 5% .
پێشتریش ئێران بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی راگەیاندبوو، بەنیازە ئامێری پێشكەوتوو بەكاربهێنێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20% ، بەڵام لە وێستگەكانی تر پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندۆتە رێژەی 60%، پێویستیشی بەوەیە رێژەكە بگەیەنێتە 90% بۆ ئەوەی بتوانێت چەكی ئەتۆمی دروست بكات.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە لێپرسراوانی ئێران و یەكێتی ئەوروپا لە گفتوگۆدان بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان سەبارەت بە چارەنووسی رێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015، پێشبینیش دەكرێت ئەو پێشهاتە دانوستانەكان ئاڵۆزتر بكات.