ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم بڕیار له‌ جۆرێكی ده‌رماڵه‌ ده‌دات

پۆڵەتیك پرێس:
سكرتێری كەمئەندامانی كوردستان رایدەگەیەنێت:”پاش ئەوەی یاداشتێكمان پێشكه‌شی پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێم كردووە بۆئەوەی موچەی كەمئەندامان بكرێتە دەرماڵە لە ئێستاشدا چاوەڕوانی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانین”.

سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی :”لە یاسای چاكسازی ئەو كەسانەی دوموچەیان هەیە دەیبڕن، بەڵام كەمئەندامێك كە موچەیەكی كەمی هەیە مافی رەوای خۆیەتی كە وەریبگرێت، ئەو پارەیەی كەمئەندامان وەریدەگرن هاوكارییە تا ئێستا بە پێی یاسا نەكراوەتە موچە”.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پۆڵه‌تیك له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیكه‌وتووه‌، ئەمرۆ لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بریار دەدرێت لەسەر دەرماڵەی كەمئەندامان و دانانی 100 هه‌زار وه‌ك ده‌رماڵه‌ بۆیان.

سامان حسێن وتیشی، “لە یاسای چاكسازیدا باسی دوموچە كراوە، ئێمە یاداشتێكمان پێشكەشی پەرلەمان و حكومەت كرد، كە دەكرێت موچەی كەمئەندامان ئەو یاساییەی چاكسازی نەیگرێتەوە و وە حسابی دوو موچەی بۆ نەكرێـت”.

سكرتێری یەكێتی كەمئەندامان باسی له‌وه‌شكرد:”لەسەر ئەوە رێككەوتین كە موچەی كەمئەندامان بكرێتە دەرماڵە، مەرجی ئەوەمان هەبوو كە ئەو دەرماڵەیە نەبڕن لەهەر بارودۆخێكدا كە موچە زیادی كرد ئەو دەرماڵەیە دەستكاری نەكرێت و لە ئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانین، كە بكرێتە یاسا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا