وەزیری دارایی هەرێم زەنگێكی مەترسیداری لێدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە میانی پێشوازی كردنی لە باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق، ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند: بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلارەوە نرخی بەشێك لە كاڵاو پێداویستیەكان لە 15٪ تا 20٪ بەرزبۆتەوە.

ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی 6_2_2023 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە گریگۆری گالیگان باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق و لە میانی كۆبوونەوەیەكدا چەند پرسێكیان تاوتوێكرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی، وەزیری دارایی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی باڵیۆزی كەنەدا بۆ وەزارەت دەربڕی و هەنگاوەكانی چاكسازی لە كاروباری فەرمانگەكانی وەزارەت بۆ ڕوونكردەوە.

لە تەوەرێكی كۆبونەوەكەدا وەزیری دارایی ڕایگەیاند: پێویستمان بەهاوكاری و پشتیوانی حكومەتی كەنەدایە بەتایبەت لە بواری بەرەو پێشبردنی سیستەمی بانكی و باج و خانەنشینی.

ڕونیشیكردەوە كردنەوەی لقێكی بانكی ناوەندی عێراق بە ناوی بانكی نیشتیمان لە قۆناغی كۆتایدایەو دوای دەستبەكاربونی ئەو بانكە سەرپەرشتی سیاسەتی دارایی و ستراتیژی كاری بانكەكان دەكات.

لایخۆشیەوە باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق سوپاسی وەزیری دارایی كرد بۆ ئەو پێشوازی و دەرفەتە تا لەنزیكەوە گفتوگۆ لەسەر كێشەو گرفتەكانی هەرێم و بەغداد بكەن.

هاوكات سوپاسی حكومەتی هەرێمی كرد بۆ بەشداری لە شەڕی داعش و پێكەوەژیانی كەمینەكان، گەشبینی خۆشی نیشاندا كە حكومەتی هەرێم و بەغداد لە سەر بودجە و یاسای نەوت و غاز بگەنە ڕێكەوتن، ئامادەیی حكومەتی كەنەداشی نیشاندا بۆ هەر هاوكاری و پشتیوانیەك لەو ڕوەوەو وتیشی بەدوا ئەو ڕێگایانەدا دەگەڕێین تا هاوكاریەكانیان بۆ حكومەتی هەرێم زیاد بكەین.
لە كۆتایی دیدارەكەشدا وەزیری دارایی ڕایگەیاند بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار كاریگەری خراپی لەسەر بەرزبونەوەی نرخی كاڵاكان هەبووە بە ڕێژەی لە 15٪ تا لە 20٪.

دەربارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیش وەزیری دارایی ڕونیكردەوە كە بڕیارەكانی ئەو دادگایە زیاتر سیاسین نەك یاسایی، بەڵام گەشبینن لە گەڵ ئەم كابینەیەی حكومەتی عێراق لەسەر چەند دۆسیەیەكی گرنگ بگەنە ڕێكەوتن لە هەردولاشەوە ئامادەیی تەواو هەیە بۆ كاری پێكەوەیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا