پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا، پەیوەندیەكانی نێوان هەردو وڵات و چۆنیەتی بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییەكانیانتاوتوێكرد.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی دەربارەی ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، رۆژی شەممە 5_2_2022 مستەفا كازمی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی پەیوەندیەكانی نێوان هەردو وڵاتیان تاوتوێكرد و جەختیان كردەوە لەسەر چۆنیەتی فراوانكردنی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هەردو وڵات لەبوارە جیاجیاكاندا.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەمیانەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە.
لای خۆیەوە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران ستایشی هەوڵەكانی عێراقی كرد بۆ نزیككردنەوەی بۆچونەكان و پتەوكردنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە.