ئەو کۆچبەرانەی لە لیبیا گیریان خواردبوو گەڕێندرانەوە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەک کۆچبەر بە هەوڵی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و دەزگای لوتکە، گەڕێندرانەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی.

یەکێک لە کۆچبەرەکان بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “کاتێک دەمانویست لەڕێی تورکیا بەشێوەی نایاسایی بچینە وڵاتانی ئەوروپا، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ئاراستەی یەختەکەمان گۆڕا بەرەو کەناراوەکانی بەنغازی لە لیبیا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ماوەی دوو مانگ لە بەنغازی بووین و ڕێژەیەکی زۆریشمان گەنج بوون، دووان سیانێک نەبێت کە تەمەنیان سەروو 40 ساڵ بوو، لەدوای ئەوەی هەشت رۆژ لە ئاودا ماینەوە لە کۆتاییدا گەیشتینە کەناراوەکانی بەنغازی لە لیبیا”.

بەپێی قسەی کۆچبەرەکان، “سەرەتا ماوەی چەند رۆژێک لەلایەن بەشی فریاکەوتنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بەنغازی دەستبەسەرکراون و دواتر نێردراونەتە بەشی کۆچبەرە نایاساییەکان”.

لەماوەی رابردوودا زیاتر لە 50 کۆچبەر کە دەیانویست بەڕێگای نایاسایی بچنە ئەوروپا، لە کەناراوەکانی لیبیا گیریانخوارد و ماوەی دوو مانگ لەو وڵاتە دەستبەسەرکران.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا