بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی جوتیارانی عێراق دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

سەلام شمری، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاوی پەرلەمان رایگەیاند، بەبەهای 500 ملیار دینار، بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی جوتیارانی عێراق دابەشدەکرێت.

سەلام شمری لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر داواکاری لیژنەی کشتوکاڵ و پەرلەمان لەوەزارەتی دارایی و کەرتەکانی تایبەت بەدابینکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران، بڕی 500 ملیار دینار وەک بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی جوتیاران دابینکرا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بڕە پارەیە تایبەتە بەشایستە داراییەکانی ئێستا و پێشتریش بۆ بەروبومەکانی گەنم و جۆ و برنج و گەنمەشامی.

وتیشی، رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە 6ی حوزەیران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خەرجکردنی ئەم بڕە پارەیە رادەگەیەندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا