کازمی: هێرشەکەی مەخمور بەبێ سزای دادپەروەرانەی تیرۆرستان تێناپەڕێت

پۆڵەتیک پرێس:

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر هێرشەکەی داعش بۆسەر قەزای مەخمور هاتەدەنگ و وتی: “ئەم هێرشە بەبێ سزای دادپەروەرانەی تیرۆرستانی تاوانبار تێناپەڕێت کە ئەم کارە ترسنۆکانەیەیان ئەنجامداوە”.

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی ‌فەرماندەی هێزە چەکدارەکان لە زاری کازمییەوە رایگەیاند، “هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سیستمی بەرگری نیشتیمانیدان و شانبەشانی براکانمان لەناو هێزە چەکدارەکان کاردەکەن بۆ پاراستنی شار و ناوچەکان”.

وتیشی: کازمی بە گرنگییەوە لە رووداوی هێرشکردنەسەر خدر جیجە دەڕوانێت کە دەکەوێتە نزیک چیاکانی قەرەچۆغ، کە تیایدا ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی و پێشمەرگە بوونە قوربانی و بریندار بوون.

یەحیا رەسوڵ ئەوەشی ئاشکراکرد، “کازمی پەیمانیداوە ئەو هێرشە بەبێ سزای دادپەروەرانە بۆ بکەرانی هێرشەکە تێناپەڕێت و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارانی هێرشەکە خواستووە”.

ئەمشەو 2_12_2021  چەکدارانی داعش، لە دامێنی چیای قەرەچوغ، پەلاماری چەند ماڵێكی گوندی (خدر جیجە) یان دا و بەهۆیەوە چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی و پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا