پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر ڕێگای هەولێر-کۆیە، لەنزیک مۆنۆمێنتی شەهیدان ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا و ئۆپڵی تایبەتدا ڕوویداوە.
هاوکات، بەهۆی ڕووداوەکەوە پێنج هاوڵاتی بریندار بوون و گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی هەولێر.