پۆڵه‌تیك پرێس:
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “پێشتر وتمان ئه‌م حكومه‌ته، ده‌بێته حكومه‌تێكى ئه‌منى‌و حزبى، ئێستاش ئه‌و ڕاستیه ده‌بینین، بۆیه به‌شایسته‌مان نه‌زانیوه به‌شداریی بكه‌ین”.
عه‌لی باپیر له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ڕایگه‌یاند، “له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ى باڵاده‌ستن خه‌ڵكی به‌كۆیله و خزمه‌تكارى خۆیان ده‌زانن، هه‌روه‌ها كه‌مینه‌یه‌كى بنه‌ماڵه‌یی بوه‌ته ملیاردێر و خه‌ڵكێكیش هه‌یه 100 مه‌تر زه‌وى نییه تێیدا بحه‌وێته‌وه”.
به‌وته‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، “ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌مینه ملیاردێره پاره‌كه‌یان ئه‌وه‌نده زۆره حه‌واڵه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ده‌كه‌ن”.
عه‌لی باپیر جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی قۆرخكارى‌و گه‌نده‌ڵیه‌كى زۆر له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و وتی “پێشتر وتمان ئه‌م حكومه‌ته، ده‌بێته حكومه‌تێكى ئه‌منى‌و حزبى، ئێستاش ئه‌و ڕاستیه ده‌بینین، بۆیه به‌شایسته‌مان نه‌زانیوه به‌شداریی بكه‌ین”.