یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر چەند پرسێك لە هەولێر كۆببنەوە.

دڵشاد شەهاب راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەمیدیاكانی پارتی راگەیاندووە، بڕیارە ئەمڕۆ لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەك بە ناوەرۆكی كۆبونەوەكە بكات.

بەپێی زانیاریەكان، لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و ئەو پێشهاتانەی هاتونەتە پێش تاوتوێدەكرێن.

ئەم كۆبونەوەیە لەكاتێكدایە، نزیكەی سێ مانگە دوای ئاساییكردنەوەی گرژیەكانی نێوانیان یەكێتی و پارتی هیچ كۆبونەوەیەكیان ئەنجام نەداوە.

پێشتریش چەندجارێك هەردولا باسیان لە ئەنجامدانی كۆبونەوەی نێوانیان كردووە، بەڵام بەهۆی چەند هۆكارێكەوە كۆبونەوەكانیان ئەنجام نە ئەدران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا