”کازمی پۆستە حکومییەکان لە بەرژەوەندی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت”

پۆڵەتیك پرێس

سەرکردەیەکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و تیمەكەی بە بەبەكار هێنانی پۆستە حكومیەكان بۆ مەبەستی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق تۆمەتباردەكات.

بەلیغ ئەبو كەلەل، سەرکردە لەڕەوتی حیکمە لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت: “ڕاوێژکارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای ئەوەی لە دەوڵەتدا ئەو پارتەیان دامەزراند، لە ئێستادا دەستیان بەبەكارهینانی پۆستە حكومیەكان بۆ هەڵبژاردنكە كردووە”.

دەشڵێت، “سەرۆک وەزیران و تیمەکەی کاندیدیان بۆ پۆستە باڵاکان لە دەوڵەت کاندید کردووە، بەڵام بەكارهێنانی پۆستی دەوڵەت لە بەرژەوەندی هەڵبژاردن جێگەی نیگەرانییە، چونكە ڕێز لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی لایەنەکان دەگیرێت، بەڵام نابێت ئیستغلالی پۆستی دەوڵەت بکرێت بۆ مەبەستی هەڵبژاردن”.

ئەمە دوای ئەوەدێت، پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی شەشی حوزەیرانی ئەمساڵی وەك وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریكرد، بەڵام دواتر حكومەت و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، بڕیاریاندا لە ١٠ی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا