کەشناسی: ئەگەری بارانبارین هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسیی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوە و پێشبینی باران بارین دەكات بەشێوەی پچڕ پچڕ .

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە كەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە كاتەكانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە هەندێ‌ ناوچەدا، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشی سبەی باسی لەوە كردووە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ  هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ،  لەدوای نیوەڕۆ رێژەی دابارینەكە زیاتر دەبێت و هەندێ‌ جار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكاندا. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 1- 3 ) پلە لە تۆماركراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیەیە:

هەولێر : 28

سلێمانی : 25

دهۆك : 23

كەركوك : 30

هەڵەبجە : 27

زاخۆ : 23

سۆران : 24

حاجی ئۆمەران : 16

گەرمیان : 33

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا