پێنج چالاكوانه‌كه‌ی بادینان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار براون و ئه‌شكه‌نجه‌ دراون

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌و پێنج چالاكوانه‌ی بادینان كه‌ سزای 6 ساڵ زیندانیكردنیان بۆ ده‌رچووه‌، ده‌برێنه‌ شوێنێكی نادیار و ئه‌شكه‌نجه‌شده‌درێن، پۆڵه‌تیك زانیاریی گرنگ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

بەشدار حەسەن پارێزەری بەرگریكار لە دۆسیەی سزادراوانی بادینان به‌ پۆڵەتیك پرێس-ی رایگەیاند، دەبوو ئەو پێنج كەسە دوای بڕیاری سزادانیان ببرانایەتە زیندانی چاكسازی گەورانی هەولێر، بەڵام براونەتە شوێنێكی نادیار و نازانین لەچ شوێنێك زیندانی كراون.

ئەو پارێزەرە وتیشی:”زانیاریمان پێگەشتووە بەهۆی ئەو قسانەی لەناو دادگا و لەكاتی دادگایی كردنیان كردوویانە، ئەو سزادراوانە تووشی ئەشكەنجە بوونەتەوە و لە شوێنی سارد و شێدار دایان ناون”.

بەشدار حەسەن ئەوەشی خستەڕوو، “بەپێی یاسا مافی ئەوەمان هەیە وەكو تیمی پارێزەرانی بەرگریكار چاومان بە چالاكوانه‌كان بكەوێت، بەڵام دوای دەرچوونی بڕیاری دادگا تا ئێستا نەمانتوانیوە چاومان پێیان بكەوێت”.

رۆژی 16ی شوبات دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر بە سەرۆكایەتی دادوەر زرار هەركی سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووس دەركرد و بڕیارەكەش كاردانەوەی زۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا