یەکەم دادگای تایبەت بە دۆسیەی کوژرانی سولەیمانی پێکدەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمجار دادگایەکی تایبەت بۆ لیکۆڵینەوە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی پێکدەهێنرێت.

مەسجدی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، پێناچێت دادگا نێودەوڵەتییەکان رێوشوێنی چالاک بگرنەبەر بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی کوژرانی سولەیمانی و موهەندیس، بۆیە ئەم دادگا تایبەتە لە هەریەکە لە عێراق و ئێران پێکدەهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباری سەرەکی لەم تاوانەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و سەرکردە ئەمریکییەکانن، وتیشی: بەنێودەوڵەتیکردنی ئەم دۆسیەیە بەجۆرێک کە لەژێر کاریگەری ئەمریکادا بێت گونجاو نییە.

3ی کانوونی دووەمی 2020، هەریەکە لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا