نەوتی ئێران گەیشتە ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕی تانکەر تراکەرز بۆ چاودێری جوڵەی بارهەڵگرەکانی دەریا بڵاویکردەوە، لەدوای 30 ساڵ و بۆ یەکەمجار ئەمریکا نەوتی خاوی ئێرانی هاوردەکرد.

بەپێی ماڵپەڕەکە، زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ئێرانی هەناردەی ئەمریکا کراوە کە نرخەکەی لەنێوان 120 بۆ 130 ملیۆن دۆلاردایە.

ئەم هەنگاوە لەدوای سکاڵاکەی وەزارەتی دادی ئەمریکا دێت کە تیایدا داوای دەستبەسرداگرتنی نەوتی کرد بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی داهاتەکەی دەڕوات بۆ رێکخراوەکانی وەک سوپای پاسدارانی ئێران.

لە شوباتی ساڵی 2020، وەزارەتی دادی ئەمریکا سکاڵای تۆمارکرد و وتی، ئەو کەشتیەی کە ئاڵای لیبیای بەرزکردووەتەوە دژی یاساکانی دژە تیرۆری ئەمریکایە.

لە سکاڵاکەدا وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، هەڵمەتی کەشتییەکە بەشێکە لە پلانی تێوەگلانی چەند هێز و لایەنێک لەناویشیاندا سوپای پاسدارانی ئێران و فەرماندەی قودسی سەر بە پاسداران، کە ئامانجیان فرۆشتنی نەوتە بەنهێنی لە دەرەوە.

ئەمریکا پێیوایە نەوت دەبێتە سەرچاوەیەکی دروستکردنی هەژموون بۆ سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس کە لەلایەن ئەمریکاوە بە “تیرۆرست” لەقەڵەمدراون، بە بڕوای ئەمریکا، دەستکەوتی فرۆشتنی نەوت باڵی ئێران چالاک دەکات و چەکی پێدەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا