ئەمریکا شەش ملیۆن بەڵگەنامەی نهێنی بەعسی گەڕاندەوە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازییەوە شەش ملیۆن بەڵگەنامە و ئەرشیفی حزبی بەعسی گەڕاندەوە بۆ بەغدا.

ئاژانسەکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، ئەو هەنگاوەی بەرپرسانی ئەمریکا لەدوای سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن دێت، کە نزیکەی شەش ملیۆن بەڵگەنامەی بەعسیان گەڕاندووەتەوە بۆ پایتەخت و براوەتە جێگایەکی پارێزراو و نەزانراو.

ئەوەش هاتووە، ئەو ئەرشیفانە بە باشی پێچراونەتەوە هەتا ڕووبەڕووی هیچ زیانێک لەلایەن هێزە چەکدارە شیعەکانی سەر بە ئێران کە لە عێراقدان نەبنەوە.

١٥ ساڵ لەمەوبەر و لەگەڵ دەستپێکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە پایتەختی عێراق و دوای دوو ساڵ لە ڕووخانی سەدام حسێن سەرۆکی حزبی بەعس و سەرۆکی پێشوتری وڵاتەکە، ئەمریکا هەستا بە پاراستنی ئەو ئەرشیفانە و لەلای خۆی حەشاریدا.

لە ساڵی ٢٠١٣، ئەمریکا کۆمەڵێک لەو ئەرشیفانەی لەدوای پڕۆسەی ئازادییەوە لای خۆی پاراستبوونی، گەڕاندەوە بۆ عێراق، ئەوەش ترسی لای توێژەرانی رۆژئاوا دروست کرد لەبارەی ئەوەی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتەکە ئەو بەڵگانە لە بەرژەوەندی سیاسی خۆی بەکاربهێنێت.

حزبی بەعس لە چلەکانی سەدەی رابردوو وەک جوڵانەوەیەکی عەرەبی نیشتیمانی عەلمانی بنیادنرا، هاوکات، لە ساڵی ١٩٥٧ سەدام حسێن چووە ناو ڕیزەکانی ئەو حزبەوە.

6 ملايين وثيقة سرية".. أرشيف حزب البعث العراقي يعود إلى بغداد | الحرة

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا