پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئهنجومهنی باڵای دادوهری رایدەگەیەنێت، بەپێی دەستور هیچ لایەنێكی دادوەری و نا دادوەری، بۆی نیە ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە.
ئهنجومهنی باڵای دادوهری لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، عێراق وڵاتێكی دەستورییە و سیستمی سیاسی خۆی هەیە، میكانیزمەكانی پێكهێنانی حكومەت و دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لەسەر بنەمای دەستوری كۆماری عێراق بنیاتنراوە.
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران، روونیكردووەتەوە، چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان بەندە بە بڕگەكانی دەستورەوە، هیچ لایەنێكی دادوەری و نادادوەری بەپێی دەستور بۆی نیە بڕیار لە هەڵوەشاندنەوەی خولی پەرلەمان بدات، وەك لە ماددەی (64)ی دەستوردا هاتووە.