ئێران: ئەمریکا چەکی قورسی ناردووەتە عێراق و هەولێر

ئەم بابەتە 80 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی میهری سەر بە حکومەتی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا موشەک و چەکی قورسی ناردووەتە ناو خاکی عێراق و هەولێر.

ئاژانسی میهری سەر بە حکومەتی ئێران رایگەیاند، سەرەتای تشرینی یەکەمی رابردوو، فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە خوارووی عێراق خاڵی کراوەتەوە کە ٣٢ موشەکهاوێژی تێدابووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو فڕۆکەیە ژمارەیەک چەک و ٢٨ دووربینی ناردووەتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانێکە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەریهەڵداوە و لەو نێوەندەشدا زۆربەی کات خاکی عێراق بووەتە گۆڕەپانی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانیان.

لە ماوەی رابردوودا، چەندین جار موشەک ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق کرا و دەوترێت میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەپشت ئەو چالاکییە سەربازییانەوە بوون.

بەپێی رای چاودێران، پێدەچێت هۆکاری سەرەکی ئەم هەنگاوە سەربازییە نوێیەی ئەمریکا، بگەڕێتەوە بۆ بە ئامانجگرتنی ئێران.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک