وەزیری دەرەوەی عێراق زانیاری نوێ‌ لەبارەی هەناردە كردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە داڤۆسەوە باسی هێرشەكانی سەر هەولێری كرد و وتی، ئێران رێككەوتنی ئەمنیی نێوان بەغدا و تارانی پێشێل كردووە، لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، هەولێر و بەغدا رێككەوتنێكیان واژۆ كردووە.

فوئاد حسێن دەڵێت، عێراق نایەوێت كێشەی لەگەڵ ئێران هەبێت، ئێمە گفتوگۆ بەكاردەهێنین، بەڵام ئەوان مووشەك بەكاردەهێنن.

فوئاد حسێن باسی لە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كرد و رایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا لەسەر بنەمای داواكاریی عێراق هاتوونەتە وڵاتەكە، ئێمە قسەمان لەگەڵ كردوون و ئامادەن دانوستان بكەن تاوەكو ئەگەر عێراق نەیەوێت ئەوان هێزەكانیان بكشێننەوە، بەڵام ئەمریكا دەڵێت، ئامادەنین هێزەكانیان بكشێننەوە ئەگەر هێرشەكان بۆ سەر بنكەكانیان بەردەوام بێت.

لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، چەند هەفتەیەك پێش ئێستا بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای عێراقی چووینە ئەنقەرە و گفتوگۆیەكی باشمان هەبوو، یەكێك لە بابەتە سەرەكییەكانیش كە تاوتوێمان كرد هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان، ئێستا هیچ كێشەیەك لە بەندەر و بۆرییەكەدا نییە، ئەوان ئامادەییان دەربڕیوە دەست بە هەناردە بكەنەوە، بەڵام كێشەكە لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵدایە.

فوئاد حسێن باسی رێككەوتنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵی دەكات و دەڵێت، چەند رۆژێك بەر لە ئێستا رێككەوتنێك لەنێوانیان واژۆ كراوە، بەهیواین بەمزوانە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا