نەوتی سپی لە سەنتەری شاری سلێمانی دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی دووشەممە لەناو سەنتەری شاری سلێمانی دابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندەکانی پێنج و شەش دەستپێدەکات.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، سبەی یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021، نەوتی سپی لە سنوری قەزای پشدەر و ناحییەکانی دابەش دەکرێت.

هەر بەپێی ئەو راگەیەندراوە، بڕیارە رۆژی دووشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2021، دابەشکردنی نەوت لەناو سەنتەری شاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی پێنج و شەش دەستپێبکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر خێزانێک بڕی 55 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت بەرامبەر بە 200 لیتر نەوت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک