وەزارەتی تەندروستی نەشتەرگەری درێژكردنی بەژن و باڵا بەمەبەستی جوانكاری قەدەغەدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لیژنەیەكی پسپۆڕی راوێژكاری زانستییان پێكهێناوە بۆ دیاریكردنی رێنمایی و بەڵگە زانستییەكانی بەكارهێنانی دەزگای جێگیركردنی دەرەكی بازنەیی ئیلیزارۆف بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئێسك.

وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت، نابێت هیچ پزیشكێك یان نەخۆشخانەیەك ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجامبدات، تەنها بەمەبەستی چارەسەری كێشەو گرفتی تەندروستی و بەڵگەداری زانستی دەبێت، بۆ درێژكردنی بەژن و باڵا بەمەبەستی جوانكاری قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە هاوڵاتیان هۆشیاربن و خۆیان بە دووربگرن لە ترسناكی ئەگەری ئاڵۆزكانی ئەم نەشتەرگەریە، تا ئێستاش رێگەپێدانی رەسمی بۆ ئەم خزمەتگوزارییە نەدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا