سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: گوێ بەهیچ هەڕەشەیەك نادەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە لە وادەی خۆیدا و باس لەوەش دەكات، وەكو یەكێتی گوێ‌ لە هیچ هەڕەشەیەك ناگرین.

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئێمە سورین لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت، بەڵام ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێشوەختە پێویستی بە سازانە، پارتی ناسازێ لەگەڵماندا ئەگەر پارتی لەگەڵمان بسازێ بە ئاسانی ئەتوانین لە ماوەیەكی كەمدا یاساكە هەموار بكەینەوە.

باسی لەوەشكرد وەك یەكێتی گوێ بەهیچ هەڕەشەیەك نادەین، چونكە پێشتر چەندین هەڕەشەمان گوێ لێبووەو ئەنجامی هەڕەشەكانیشمان بینیوەتەوە.

قسەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی دوابەدوای راگەیەندراوێكی زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دێت كە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: پارتی دەیەوێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێ.

لە قسەكانیدا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی هەڕەشەی بەكارهێنانی زۆرینەی پەرلەمانیی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا