پارتی لە گۆڕانكارییەكانی ئەنجامی هەڵبژاردن توڕەیە: ” قبوڵی ناكەین”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێكی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاماژە بەوە دەكات هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە هەر گۆڕانكارییەك لە دەرئەنجامەكان بووبێت، یان لەژێر فشار كراوە یان سەفقەیەكی مادی لەپشتە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك قبووڵكراو نابێت و هیوادارین كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و دەستەی دادوەری، دەرگای دۆزەخ بەڕووی خۆیان و تەواوی عێراقدا نەكەنەوە.

هاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، لە ماوەی 28 رۆژ، كە لە بەغدا چاودێری دووبارە جیاكردنەوە و ئەژماركردنەوەی بەدەستی دەنگەكانمان كرد، كۆی دەنگی ناو سندووقەكان و راپۆرتەكان، تەنانەت باركۆدەكانیش، هاوشێوە بوون و هیچ جیاوازییەك لە ئەنجامەكاندا نەبوو.

وتی، تا ئەم ساتەیش ئەنجام و كۆنووس و راسپاردەی تەواوی لیژنەكان، كە هەموویان بە ئاگەداری ئێمە و تەواوی لایەنە سیاسییەكان نووسراون، لە دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكانن و تا ئێستە لێكۆلینەوەیان تەواو نەبووە.

ئەو بەرپرسەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی روونی كردەوە، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە هەر گۆڕانكارییەك لە دەرئەنجامەكان بووبێت، یان لەژێر فشار كراوە یان سەفقەیەكی مادی لەپشتە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك قبووڵكراو نابێت و بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەكەین، بۆیە هیوادارین كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و دەستەی دادوەری، دەرگای دۆزەخ بەڕووی خۆیان و تەواوی عێڕاقدا نەكەنەوە.

لێدوانی بەرپرسەكەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دوای ئەوە دێت كە باس لە زیادبوونی دوو كورسی بۆ ژمارەی كورسییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی لە پەرلەمانی عێراق دەكرێت، كورسییەك لە هەولێرو یەكێكی تر لە موسڵ، هەرچەندە تا ئێستا بە شێوەیەكی فەرمی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی هەواڵەكەی پشت راست نەكردووەتەوە.

ئەگەر، ئەنجامی ئەم دوو كورسییەی هەولێر و موسڵ لەلایەن دادگاوە لە بەرژەوەندی یەكێتی یەكلابكرێتەوە، ژمارەی كورسییەكانی یەكێتی لە پەرلەمانی نوێی عێراق لە16 كورسییەوە بۆ18 كورسی بەرز دەبێتەوە و كورسییەكانی پارتیش لە33 كورسییەوە بۆ31 كورسی دادەبەزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا