بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا چاوی کەوت بە عەمار حەکیم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و چەند پرسێک تاوتوێ کرا. هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کردەوە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک کە ئاسایش و سەقامگیریی وڵات بخاتە مەترسییەوە.

لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی یەکێتی و رێبەری رەوتی حیکمە، جەخت کرایەوە لە جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و عێراق بە ئامانجی زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان، نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی بەتایبەت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەو رووەشەوە داواکرا بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان رەچاوبکرێت و هەموولایەنەکان پشتیوانبن بۆ چارەسەری دەستووریانەی ئەو گرفتانەی پەیوەستن بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەیاندا، هەردوولادا لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکان و بەزاندنی خاک و ئاسمانی وڵاتەوە، هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کردەوە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک کە ئاسایش و سەقامگیریی وڵات بخاتە مەترسییەوە.

هەروەها ئیدانەی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەمنییەکان کرا کە رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ژیان و ئارامیی هاوڵاتییان.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی رەوتی حیکمە بریتی بوو لە پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە. لەوبارەیەوە سەرۆکی یەکێتی وتی، “دەبێت مافە دەستوورییەکانی هەڵەبجە پارێزراو بێت و بەهەمووشێوەیەک پشتگیریی بەپارێزگابوونی دەکەین، هەڵەبجەییەکان قوربانیی زۆریان داوە و ئێمەش خوێنی رۆڵەکانمان لەبیر ناکەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا