پلاسخارت داوا دەكات رێز لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بەیاننامەیەكی لەسەر رووداوەكانی رۆژی رابردوی بەغدا بڵاوكردەوەو داوا دەكات، لایەنەكان دان بەخۆیاندا بگرن و رێزیش لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بگرن.

جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا نیگەرانی خۆی لە بارەی رووداوەكانەوە نیشانداوە، هاوكات داوایكردووە لایەنەكان دان بەخۆدا بگرن و رێزی لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بگرن.

ئەو داوایەی پلاسخارت دوای ئەوە دێت، ئێوارەی رۆژی هەینی رابردو لە بەغدا شەڕە تەقە لە نێوان خۆپیشاندەرانی دژ بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و هێزە ئەمنییەكان روویدا و بەهۆیەوە 98 كارمەندی ئەمنی و 27 خۆپیشاندەر برینداربوون.

خۆپیشاندانەكان دژ بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و خۆپیشاندەران پێیانوایە ساختەكاری تێدا كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا