داوای قەرەبووی فڕۆكە ئۆكرانییەكە لە ئێران سەرهەڵدەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەو وڵاتانەی كە هاوڵاتیانیان لە ناو فڕۆكە ئۆكرانییەكە بوون ساڵی رابردوو لەلایەن ئێرانەوە خرایە خوارەوە، داوای قەرەبووكردنەوە لە ئێران دەكەن.

لە بەیاننامەیەكی هاوبەشی ئەو وڵاتانەدا هاتووە كە هاووڵاتیانیان لە ناو فڕۆكە ئۆكرانییەكەدا بوو: ئەوان دەیانویست ئێران دادپەروەری بەدی بهێنێت و دڵنیابن لەوەی تاران قەرەبووی تەواو بۆ كەسوكاری قوربانیان و ئەو وڵاتانەش دابین دەكات كە زیانیان لێكەوتبوو.

هەریەكە لە ئۆكرانیا، فەرەنسا، كەنەدا ، بەریتانیا، سوید و ئەفغانستان لە بەیاننامە هاوبەشەكەدا جەختیان كردەوە دەیانەوێت تاران ڕوونكردنەوەی تەواو بۆ ئەو ڕووداوە بدات كە بووە هۆی تێكشكاندنی فڕۆكە ئۆكرانییەكە.

بەرەبەیانی رۆژی 8_1_2020 فڕۆكەیەكی شارستانی هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە خرایە خوارەوە، سەرەتا ئێران نكوڵی كرد لەوەی ئەوان فڕۆكەكەیان خستبێتە خوارەوە، دواتر دانی نا بە خستنە خوارەوەی فڕۆكەكە، كە 176 كەس بە تیمی فڕۆكەوانەوە بوونە قوربانی لەنێویاندا هاووڵاتی بە رەگەز فەرەنسی و كەنەدی و ئۆكراینی و سویدی و بەریتانی ئەفغانی تێدابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا